AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٠ ئەیلوول ٢٠٢٣

٨:١٥:١٣ د.ن
1392765

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئێرانی کردووەت هێزی براوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین

فارێن ئەفرەز لە وتارەکەیدا نووسیویە:ئێران لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە هاوبەشەی ڕۆژاواییەکانی ڕەت کردەوە ە هەر ئەوە نیشانی دا کە ئێران وڵاتێکی ئاسایی نابێت.

لە درێژەدا هێناویە کە بە کەم بوونەوەی هێز و دزەی واشنتۆن ، پەکین و مسکۆ بڕیاریان داوە کە ڕێکوپێکی سیستەمی ئازادی لیبراڵ بشێوێنن و لە ئەو پێوەندییەدا پێشوازیان لە بەرپرسانی ئیرانی کردووە و لە بواری ئابووری و سەربازیدا پاڵپشتیان لە ئێران کردووە و کۆتاییان هێناوە بە گۆشەگیری تاران و ئەوەش ئێرانی بەهێزتر و ئەمنتر لە هەمیشە کردووە.

هەروەها ئاماژەی داوەتە سەر ڕێککەوتنی 25 ساڵەی ئێران و چین و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئێران لە زیادی کردووە کە بووەتە هۆی گەشەی ئابووری تاران.

فارێن ئەفرەز نووسیوەیە: هەوڵەکانی چین و رووسیا گوشاری ئابووری و گەمارۆکانی ئەمریکایان لەسەر ئێران پووچەڵ کردووەتەوە.

ئەو ڕوپۆرتە بەم شێوەی دەگاتە ئەو ئەنجامە کە حاڵ و هەوای ئێران لە چاو یەک ساڵی ڕابردووش سەرکەوتووانەیە و ئابوورییەکەی سەقامگیرتر بووەتەوە و ئایەتوڵڵا خامنەیی ئیرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا کردووەتە هێزی براوە.

342/