AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٨ ئەیلوول ٢٠٢٣

٥:١٣:٤٠ د.ن
1392197

چارەنووسی سەددام چاوەڕێی مەسعوود بارزانی دەکات

ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلوومە دەنووسێت: بەناوبانگە کەدامودەزگا ئیتلاعاتییەکانی ئەمریکا و مووساد بە هێنایە ئاراوە و پەرەپێدانی دروشمی ئۆمەتی یەکگرتووی عەرەبی؛ پەیامێکی هەمیشەیی، توانیان لە عێڕاق دامەزرێنەری جودایی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەورە و هەروەها بەستێنی وەدەستهێنانی دەسەڵات لەلایەن سەدام حسێنەوە خۆش بکەن.

بە پێ نووسراوی ئەلمەعلوومە، دامودەزگا ئیتلاعاتیەکانی ئەمریکا و مووساد هەر ئەو جۆرە کە زیاتر لە 35 ساڵ بە شێوەی شاراوە پاڵپشتی حکومەتی سەدامیان کرد، بە هەمان شێوەش لە مەسعوود بارزانی بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات سەرەڕای ناڕەزایەتی کوردەکان لە هەرێمی کوردستان درێژە دەدەن.

بە پی مێژوو، سەدام و مەسعوود بارزانی ئێستا ڕکابەری دەکەن لە خزمەت و ئەنجامی ڕاسپاردەی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە تێکشکاندن و کوشتوبڕی بێ ڕەحمانەی هاووڵاتیانی عێڕاقی و خامۆش کردنی ڕۆحی نیهزەتی بێداری و گەشەی عێڕاق بە پشت بەستن بە کێشە عەشیرەیی و ڕەگەزی.

بە ڕاپۆرتی ئەلمەعلوومە، ئەمریکا و ئیسرائیل بە پاڵپشتی هەمەلایەنە لە سیستەمە دەست نیشان کراوەکانی خۆیان لە دەیەکانی ڕابردوو توانیویانە ڕێگری بکەن لە هەر جۆرە سەرهەڵدانێکی ئیسلامی بەتایبەتی لە عێڕاق و بە گشتی لە ڕۆژاوای ئاسیا.

مەسعوود بارزانی پێ بە پێی سەدام حسێن

ئەم یادداشتە زیادی دەکات: سەدام حسێن کە بەردەوام باسی لە نەتەوەخوازی عەرەبەوە دەکرد و قسەی خۆی توانی لە مەودایەکی کورتدا ڕۆحی ئازادی خوازی خەڵکی عێڕاق پێشێل بکات و بە کوشتوبڕی بێڕەحمانەی ئازادی خوازانە، بە بڕوای خۆی خاکی عێراق لە هەر جرە هزرێکی دژە دیکتاتۆری خاڵی بکاتەوە.

بە پێ بڕوای ئەلمەعلوومە، ئەو شێوە نەبەخشراوەی مەسعوودیش پێ بە پێی سەدام گیراوەتە بەر و دوو بژاردە لە بەر پێی خەڵک هەیە یان کەرامەتی مرۆیی خۆیان بخەنە ژێر پێ و ببنە بەردەی سەدام و ئەگینا دەکوژران.

ئەلمەعلوومە دەنووسێت: ئەو شێوەی هەڵسوکەوتەی سەدام لەلایەن مەسعوود بارزانییەوە گیراوەتە بەر بە شێوەیەک کە هەرێمی کوردستان بە مڵکی بنەماڵەی خۆی دەزانێت و هەموو داخوازییەکانی ڕۆژاوا جێبەجێ دەکات.

مەسعوود بارزانیش وەکوو سەدام هەر کات لە بەرانبەر ناڕەزایتی خەڵکەوە دەوەستێت دەست دەکات بە کۆچاندن و زیندانی کردنو کوشتنی خەڵک.

بە ڕاپۆرتی ئەلمەعلوومە، مەسعود بارزانی بە جلی کوردییەوە پێی ناوەتە جێ پێی سەدام و بە پاڵپشتی ڕۆژاوا توانی دژ بە سەدام بوەستێتەوە بەگڵۆپی کەسکی تێلاڤیڤ بەسەر هەرێمی کوردستان زاڵ بێت بەڵام خەڵکی هەرێم چەندین جار نارەزایەتی خۆیان بە بوونی نایاسایی حکومەتی بارزانی لە هەولێر ڕاگەیاندووە و هەرگیز سەدامێکی دیکە لە ئەو ناوچە قبووڵ ناکەن.

لە کۆتاییدا شرۆڤەکارەکەی ئەلمەعلوومە دەنووسێت: خەڵکی هەرێم ئیزنی سەرهەڵدانی سەدامی دووهەم نادەن و ئەو ڕێگایەی کە مەسعوود بارزانی پێیدا دەڕوات هەمان ڕێگاکەی سەدامە و لەوانەیە زۆر خراپتریش بێت.

342/