وتیشی: دەبێ بە ورەوە جووڵە بکەن. دەبێ بە بڕیار بجووڵن. ڕاکێشەکان بۆ لادان لەم ڕێگا ڕاستەوخۆیە کەم نین.هەمیشە هەبووە و ئەمڕۆ زیاتریشە.
جەختیشان کرد ورەی زۆر پێویستە تاکوو لە بەرانبەر ئەم ڕاکێشە شەیتانیەوە بوەستن. ئەگەر وەستان ئەو کات لووتکە دەبڕن. کارێک کە لە دوای سەردەمی پێغەمبەرەوە تا ئەمڕۆ ئەنحام نەدراوە.لووتکەی حاکم بوونی دینی خوا، حاکم بوونی حەق، حاکم بوونی دادپەروەری، لووتکەی گەیشتن بە ئامانج و مەبەست لە خەلقی مرۆڤ کە بریتیە لە تەواو بوونی مرۆڤ، کەماڵی مرۆڤی. دەگەنە ئەم لووتکەیە. ئەمە کاری ئێوەیە.
ئەوەشیان وت کە ئێوە گەنجانی ئەمرۆ دەتوانن مایەی هیوا بن. مایەی هیوان. هەوڵ بدەن لەم رێگایەدا خۆڕاگر بن.
342/