AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٥ ئەیلوول ٢٠٢٣

٥:٣٤:٥٩ د.ن
1391512

ئۆپراسیۆنی سیخوڕی ئاسمانیی و زەوینیی ئەمریکا لە سنووری عێراق وسووریا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی پارێزگای ئەمبار رایگەیاند : سەربازانی ئەمریکایی خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و ئۆپراسیۆنی سیخوڕی بەرفراوانن لە ناوچە جیاوازەکانی بیابانی رەتبە لە رۆژاوای ئەنبار.

راشیگەیاند: ئەم هێزانە بە شێوەی زەوینی و ئاسمانی خەریکن لە سنووری عێراق و سووریا زانیاری سیخوری کۆ دەکەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە عائد الهلالی رێبەری ئیتیلافی فەتحی عێراق جەختی کرد: جووڵەی سەربازی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سووریا نیشانەی پیلانی گوماناوی واشنتۆنە کە پاشۆاتی مەترسیداری دەبێت.

342/