AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٥ ئەیلوول ٢٠٢٣

٥:٢٨:٤٦ د.ن
1391509

ڕۆڵی ئەمریکا لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە کەرکووک

لە ئەلمەعلوومە، عەلی زوبەیدی بەرپرسێکی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە گۆڕانکارییەکانی پارێزگای کەرکووک یارییەکی سیاسیاسی دێتە ئەژمار کە ئامانجی گەڕاندنەوەی دزە و کۆنترۆڵی پارتی بۆ ئەو پارێزگایەیە.

ناوبراو زیادی کرد: پارتەکەی بارزانی جارێک لە ساڵی 2017 لە کارتی کەرکووک بۆ بەڕێوەبردنی گشت پرسی سەربەخۆیی کەڵکی وەرگرتووە و ئەو کارتە چی دیکە کارایی نییە. لە پشت پرسی کەرکووکەوە چەندین لایەن وەستاون. هۆکاری هەر قەیرانێکی سیاسی، ئابووری و ئەمنی کە عێراق بەرەوڕووی دەبێتەوە ئەمریکا و سیخوڕەکانی لە ناوخۆن.

زوبەیدی وتیشی: کەرکووک پارێزگایەکی عێراقە و ئەبێ هەموو چینەکانی دانیشتووی بپارێزرێن.

پێشتریش هەندێک سیاسەتوانی عێڕاق ڕایانگەیاندبوو کە جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قووڵایی خاکی سووریا هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کەرکووک گوماناوییە و گەڵاڵەی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ کردنە ئامانجی دانیشتووانی ئەو پارێزگا داڕێژراوە.

342/