AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣ ئەیلوول ٢٠٢٣

٦:٤٤:٣١ د.ن
1390943

داخوازیی مەکتەب سیاسی یەکێتی لە سودانی سەبارەت بە کەرکووک

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکوک رایگه‌یاند: داوا لە سەرۆک وەزیرانی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بە زوویی ئەوانەی کە تەقەیان بە ڕووی خوپێشاندەراندا کردووە بە سزای خۆیان بگەن.

 مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌ كردووه‌، "بەداخەوە دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێوارەی دوێنێ لە شاری کەرکووک، ژمارەیەک ھاووڵاتیی کورد کوژران و بریندار بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن؛ بە زوویی ئەوانەی کە تەقەیان بە روی خوپێشاندەراندا کردوە بە سزای خۆیان بگەن و روبەڕوی یاسا بکرێنەوە.

خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی دوێنێی هاوڵاتیانی كورد له‌ كه‌ركوك گرژیی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوكیش ئاماره‌كانی له‌وباره‌یه‌وه‌ پشتڕاستكرده‌وه‌.

342/