AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣ ئەیلوول ٢٠٢٣

٦:٤٢:٤٤ د.ن
1390938

بۆردومانی پێنجوێن/ کوژراو هەیە

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەگوندی (کانی میرانی کۆماری) لەقەزای پێنجوێن ماتۆڕسکیلێکی کردۆته‌ ئامانج‌و بەهۆیەوە دوو کەس بونه‌ته‌ قوربانی.

به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەڕێگەی دوو موشەکەوە ماتۆڕسکیلێکی کردۆتە ئامانج کە دوو سەرنشین لەسەر ماتۆڕەکە بون.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، بەهۆی بۆردومانەکەوە یەکێک لەسەرنشینەکان گیانی لەدەستداوەو ئەوی دیکەش بەسەختی برینداربوە.

لەئێستادا تەرمی کوژراوەکەو ئەوەشی کە برینداربوە، ڕەوانەی نەخۆشخانی شەهیدانی پێنجوێن کراون.

342/