AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١ ئەیلوول ٢٠٢٣

٨:٣٥:١٦ د.ن
1390545

ئەمریکا دەیەوێت هێڵی سنووریی عێراق و سووریا دابخات

پەرلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریی دا کە ئەمریکا دەیەوێت هێڵی سنووریی عێراق و سووریا دابخات.

عەلی فەتلاوی پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: جووڵەی سەربازی ئەم دواییەی ئەمریکا لە سنووری عێراق و سووریا قبووڵ نەکراوە چونکوو سووریا وڵاتی دراوسێ ئێمەیە و بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە.

زیادیشی کرد: ئەگەر واشنتۆن لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سووریا دەست بداتە جووڵە و پێشێل کردنی یەکپارچەیی دراوسێیەکان ، بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین.

جەختیشی کرد: بوونی ئەمریکا لە رۆژاوای ئاسیا هۆکاری نەمانی ئاسایش و ئارامیە ناوخۆیی وڵاتی عێراق و دیکەی وڵاتانە.

342/