AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١ ئەیلوول ٢٠٢٣

٨:٣٤:٤٧ د.ن
1390544

شاندی کورد بێ دەستکەوت لە بەغدا گەڕایەوە

شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ناردنی پشکی هەرێم و گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی موچە و پشکی هەرێم سەردانی بەغدای کرد، بەڵام ئێوارەی دوێنی بەبێ هیچ لێدوان و ڕاگەیەندراوێک گەڕانەوە هەرێم.

بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ ڕازیکردنی بەغدابووە بە ناردنی موچەی دوو مانگی فەرمانبەران و ناردنی پشکی هەرێم وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە.

شاندەکە لە کۆبەنەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێک.

هەر بەپێی زانیارییەکان بە شاندەکەی هەرێم وتراوە، بەبێ ڕێککەوتنی سیاسی ئەستەمە بەغدا موچە بۆ هەرێم بنێرێت، بۆیە پێدەچێت شاندێکی سیاسی لە هەرێمەوە بچیتە بەغدا.