AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١ ئەیلوول ٢٠٢٣

٨:٣٤:٢٠ د.ن
1390543

قووڵایی ستراتیژی كورد لە بەغدایە/ یەکێتی سیاسەتی خۆی لە ناوەند پەیڕەو دەکات

سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند:ئێمە دەزانین قووڵایی ستراتیژیی كورد لە بەغدادە، بۆیە دەمانەوێت لەو رێگەیەوە ھەوڵ بۆ بەھێزتركردنی پێگەی ھەرێم بدەین.

 بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەپەیامێكدا دەڵێت: "یەكێتی بە دیدگا و ستراتیژێكی بەھێزەوە سیاسەتی خۆی لە ناوەندی فیدراڵ پەیڕەو دەكات، سیاسەتێك كە پێش ھەموومان مام جەلال پەیڕەوی دەكرد، ئەویش بریتییە لە ئاشتی، پێكەوەژیان و ھاوبەشیی راستەقینە".

هەروەها سەرۆكی یەكێتی دەڵێت: یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئەگەر لە رابردوودا لەڕێگەی شۆڕشی چەكداری و بەخشینی زیاتر لە ٢٦ ھەزار شەھید خەباتی كردبێت، ئەمڕۆ بە پابەندبوون بە پێداویستییەكانی خەڵك و تێگەیشتن لە دۆخەكە، پێمانوایە باشترین رێگای خەبات بریتییە لە خەباتی سیاسی لەپێناو پاراستنی دەستكەوتەكان، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بونیادنانی داھاتوویەكی گەشتر و سەقامگیرتر.