AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٣١ ئاب ٢٠٢٣

٤:٣٤:١٢ د.ن
1390366

دابەزینی 45 لەسەدی دەنگەکانی هەدەپە لە کوردستانی تورکیا

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی 7 ساڵەی دوو کۆمپانیای لێکۆڵینەوەیی نیشان لە دابەزینی دەنگەکانی هەدەپە لە ساڵانی دوایی و ئەگەری شکستی گەورەتر بۆ ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی مارس دەدات.

 رۆژنامەوانێکی کوردی تورکیا بە لێکدانەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دوو کۆمپانیای لێکۆڵینەوەیی ڕاوسێت و سپکترۆم هاوس، دۆخی پارتی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن بەتایبەتی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تورکیا لە ساڵی 2024 ی لێک داوەتەوە.

بە گوێرەی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوە دەنگەکانی هەدەپە لە ساڵانی دواییدا دابەزینی بەرچاوی هەبووە.

ڕۆژ ئەسیر گیراسۆن بەرپرسی گرووپی ڕاست لە گفتوگۆ لەگەڵ دەمیر بە ئاماژە بە ئەنجامی ڕاپرسییەکانی ئەو دامەزراوە لە هەموو ناوچەکانی کوردستانی تورکیا وتی: لە 7 ی جوونی 2015 ەوە تا ئێستا هەدەپە 45 لەسەدی دەنگەکانی خۆی لە هەموو شار و ناوچەکانی کوردستانی تورکیا لەدەست داوە.

342/