AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣٠ ئاب ٢٠٢٣

٨:٢٣:٢٢ د.ن
1390172

دەبێ لە گەڵ دانوستانەکاندا گەمارۆکان پووچەڵ بکرێتەوە/ بژێوی ژیانی خەڵک زۆر گرینگە

ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداریان کرد.

 لە ساڵرۆژی شەهادەتی شەهید ڕەجایی و باهونەر بە بۆنەی حەوتەی دەوڵەت، ئەندامانی دەوڵەتی سێزدەهەم لەگەڵ رێبەری باڵای شۆرش دیداریان کرد.

ئەم حەوتە نەخشێندراوە بە ناوی دوو شەهیدی گەورە، شەهید ڕەجایی و باهونەر.

ئەم دوو شەهیدە بە دوای ڕەزامەندی خودا و کار بۆ خەڵک بوون .

ناوی ڕەمزی دەوڵەتەکان دەبێ رەزامەندی خودا و کار بۆ خەڵک بێت.

هەر بڕیارێک دەتانەوێت بگرن لە بواری ئابووریدا بزانن کاریگەریی لە سەر خاڵە بەرجەستەکانی وەک مەودای چینایەتی، پاوەجێی بازاڕ، نرخی دراو ، دابەزاندنی هەڵاوسان، گەشەی بەرهەم هێنان چۆنە.

رێبەری وتیان: لە ماوەی سی و‌چەند ساڵی رابردوودا پشتیوانی هەموو دەوڵەتەکانم کردووە و هۆکارەکەشی روونە؛ چونکوو دۆخی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە هەموومان یارمەتی دەوڵەت بدەین کە لە مەیدانی کار دایە.

وتیشیان جگە لە پشتیوانی، رێز لە کارەکانی ئەم سێ ساڵەی دەوڵەتی سێزرەهەمیش دەگرم.

رێبەری رایانگەیاند کە پرسی بژێوی ژیانی خەڵک زۆر گرینگە.هەموو کارە ئیجابییەکانی دەوڵەت کە بەم هەموو ئەزیەتەوە ئەنجام دەبێت کەوتووەتە ژێر کاریگەریی کێشەی بژێو وەکوو گرانی خانووبەرە و کرێ و مەخابن کە وایە.

جەختیشیان کرد کە زۆربەی گەمارۆکان، بە ئامانجی بەبارمتە گرتنی بژێوی ژیانی خەڵکە؛ دەبێ لەگەڵ دانوستانەکاندا؛ گەمارۆکان پووچەڵ بکرێتەوە. گرینگترین پێوەری نەهێشتنی گەمارۆکان، دابەزاندنی هەڵاوسانە.

342/