AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٩ ئاب ٢٠٢٣

٥:٣٣:٠٨ د.ن
1389944

هەڵاتنی زیندانیانی داعش لە سووریا گوماناوییە/پیلانی نوێی ئەمریکا

یەکێک لە بەرپرسانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە شرۆڤەیەکدا جووڵە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە ناوچەی سنووری عێڕاق و سووریای هاوپەیوەند بە هەڵاتنی ژمارەیەک لە داعشییەکان لە زیندانی حەسەکەی وەسف کرد.

 عەباس مالیکی نوێنەری دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی دایە سەر لایەنە شاراوەکانی پێوەندیی ماناداری هەڵاتنی زیندانیانی داعشی لە حەسەکە لەگەڵ جووڵە گوماناوییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە ڕۆژاوای عێراق.

عەباس مالیکی بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا ئیزنی سەرهڵدانی هیچ هێز و ڕکابەرێکی دەرەکی لە ناوچەکە نادات، ڕایگەیاند: هۆکاری دروست کردنی قەیران بەتایبەتی لە ساڵانی دواییدا لە عێڕاق، نیگەرانی ئەوان لە دزەی چین لە عێڕاقە و هەر بۆیە بەدوای دروست کردنی سیناریۆی ئاژاوەن.

342/