AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٩ ئاب ٢٠٢٣

٥:٣٢:٠٥ د.ن
1389942

یاریی مەترسیداری ئەمریکا بە بەکارهێنانی داعش لە ناوچەکە

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێڕاقی نیسبەت بە سیناریۆی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی داعش بۆە ئامانجی کۆنترۆڵی ناوچەکە هۆشداریی دا.

قاسم بەلشان شرۆڤەکاری سیاسی عێراق جەختی کرد کە ئەمریکا یارییەکی مەترسیدار لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەست پێدەکات.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەمریکا لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی جیاواز لەوانە لە زمانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە لەسەر بوونی داعس لە عێڕاق کە لەوانەیە وەکوو بۆمبێک کار بکەن و دۆخی ئەو وڵاتە بگەیێننە ئاستی تەقینەوە، جەختی کردووە. ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا زیاتر وەکوو هۆشدارییەک وا بوو و نیشانی دەدات کە واشنتۆن هەوڵ دەدات بۆ یارمەتیداری هەڵاتنی تیرۆریستەکان لە زیندانەکانی سووریا.

بەلشان وتیشی: ئەمریکا چەندین ساڵە کە یارییەکی دەست پێکردووە کە بە ئامیری دەستی خۆی واتا داعس دەچێتە پێشەوە. پێشتریش بە ئامێری گرووپیتیرۆریستی ئەلقاعیدە ئەو یارییەی ئەنجام دەدا. ئەمریکا بەدوای ئەوەیە کە ناوچەکە ئاڵۆز بکات و بەبردنی سەرەنجەکان بەرەولای شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، کۆنترۆڵی ناوچەکە بەدەستەوە بگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: بەرپرسانی ئەمریکا چ لە وەزارەتی بەرگری و چە لە کۆنگرە و کۆشکی سپی هەڵوێستی جیاوازیان هەیە بەڵام هەموویان لە کۆتاییدا پارێزەری ئەو ستراتیژییەی ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناڤینن.

بەلشان جەختی کرد: یاریی مەترسیداری ئەمریکا بە بەکارهێنانی داعش بۆ بەدەستەوە گرتنی کۆنترۆڵی ناوچە گرینگ و ڕێگا ستراتیژیکەکان بەتایبەتی لە نێوان عێڕاق، سووریا و لوبنان هەر درێژەی هەیە.

عەباس مالیکی نوێنەری دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی دایە سەر لایەنە شاراوەکانی پێوەندیی ماناداری هەڵاتنی زیندانیانی داعشی لە حەسەکە لەگەڵ جووڵە گوماناوییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە ڕۆژاوای عێراق.

عەباس مالیکی بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا ئیزنی سەرهڵدانی هیچ هێز و ڕکابەرێکی دەرەکی لە ناوچەکە نادات، ڕایگەیاند: هۆکاری دروست کردنی قەیران بەتایبەتی لە ساڵانی دواییدا لە عێڕاق، نیگەرانی ئەوان لە دزەی چین لە عێڕاقە و هەر بۆیە بەدوای دروست کردنی سیناریۆی ئاژاوەن.

مالیکی جەختی کرد: ئێستاش ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی سیناریۆی پێشووی خۆیان بۆ دروست کردنی قەیران و ئاژاوە لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا بەدوای بچڕانی پێوەندی و فریاکەوتنی نێوان ‌ێلی بەرخۆدان، واتا ئێران، عێڕاق، سووریا و لوبنانە.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە سیناریۆی گوماناوی هەڵاتنی زیندانیان داعشی لە زیندانی غویرانی حەسەکە جەختی کرد کە ئەگەرچی ئەو هەواڵە بووەتە هۆی نیگەرانی خەڵک بەڵام ئەبێ چاوەڕوانی پیلانی تیرۆریستی نوێ بین کە ئەمریکا بۆ ناوچەکەی داڕشتووە.

342/