AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٩ ئاب ٢٠٢٣

٥:٢٩:١٧ د.ن
1389937

پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە گەڕاندنەوەی پارتی بۆ کەرکووک / سێ رۆژە رێگای هەولێر _ کەرکووک داخراوە

دوای بڕیارەکەی سودانی بۆ ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک ، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەو دەڤەرە هاتەئاراوە.

دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٧ی مانگ مەحەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا بە چۆڵکردنی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک و ڕادەستکردنەوەیان بەوحزبە ژمارەیەک لە خەڵک خۆپیشاندانیان کرد.

میدیا کوردییەکان دەڵێن ئەم کەسانە لایەنگرانی حەشدن، ئەگەرچی تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ئەم قسەیەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ئێستا سێ ڕۆژە خۆپیشاندەران ڕێگای کەرکوک – هەولێریان داخستووە.

لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پارتی لە کەرکوک کشایەوە و سەجەم بارەگاکانی کە ٣٣ بارەگایە چۆڵکرد و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق چوونە ناو بارەگاکانیان و لەوکاتەوە لەناو ئەو بارەگایانەدان.

342/