AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٩ ئاب ٢٠٢٣

٥:٢٦:١١ د.ن
1389935

باری نائاسایی لە زیندانی غویرانی حەسەکە ڕاگەیێندرا

هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا لە زیندانی غۆیرانی حەکەسە باری نائاسایی و ئامادە باشی تەواویان لە دەڤەرەکە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی ئەمنییەتی ناوخۆیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ناسراو بە ئاسایش لە زیندانی غۆیرانی حەسەکە و ئەو ناوچەیە باری نائاساییان ڕاگەیاند.

ئاسایش داوی لە دانیشتوانی گەڕەکە باشوورییەکانی حەسەکە کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و دووکانەکانیان دابخەن.

هەروەها هەندێ ڕێگای چوون بۆ ئەو گەڕەکانەیان داخستووە.

شیاوی ئاماژەیە چەند شەو لەمەوپێش ئەندامانی داعش هێرشیان کردە سەر زیندانی غۆیران لە حەسەکەدکە لەو‌کاتەدا نزیکەی 3500 ئەمدامی داعش و 700 منداڵی تێدا بووە.

دواتر SDF‌ رایگەیاند زیندانەکەیان لە داعش وەرگرتۆتەوە و هیچ زیندانییەک نەیتوانیوە هەڵبێت.

342/