AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٨ ئاب ٢٠٢٣

٦:٥٣:٤٩ د.ن
1389703

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی کەرکووک بدرێتە پارتی دیموکرات خەڵک دەڕژێنە شەقام

نوێنەری پێشووی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ئەگەر بێتو بنکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی کەرکووک بدرێتە پارتی دیموکرات خەڵک دەڕژێنە شەقام و کۆناکرێتەوە.

 یاسین عوبەیدی رایگەیاند: دەوڵەتی فیدڕاڵ بنکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی کەرکووکی چۆڵ کردووە تاکوو رادەستی حزبی دیمۆکراتی بکات و ئەمەش جێگای سەرسووڕمانە.

وتیشی: هاتنەوەی پارتی دیمۆکرات بۆ کەرکووک و‌کرتنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆن لەم شارە کێشەکانی کەرکووک دەتەقێنێت.

جەختیشی کرد: رەنگە چۆڵ کردنی بنکەکانی فەرماندەیی کەرکووک و سپاردنی بە پارتی خەڵک بێنێتە سەر شەقام و کۆنترۆڵ نەکرێت.

342/