AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٥ ئاب ٢٠٢٣

٨:٤٧:٣٩ د.ن
1389180

ئەگەر پارتی درێژە بداتە سیاسەتەکانی ئێستای، پەکەکە بەرەنگاری دەبێتەوە

مستەفا قەرەسو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ڕایگەیاند کە ئەگەر پارتی درێژە بداتە سیاسەتەکانی ئێستای، پەکەکە لە بەرانبەری دەوەستێتەوە.

مستەفا قەرەسو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ڕایگەیاند: هێرشگەلێک دەکرێتە سەر دەستکەوتی کوردەکان کە پارتیش پاڵپشتیان دەکات و پێویستە کە پارتی لە هەڵوێستی خۆی بکشێتەوە و دەست لە پاڵپشتی تورکیا هەڵبگرێت.

قەرەسو هەروەها ڕایگەیاند کە تورکیا سیاسەتی لەناوبردنی کوردی گرتووەتە پێش بەڵام ئەو سیاسەتەی تورکیا بۆ پارتی مانایەکی نییە و پارتە دەیەوێت هەموو کوردەکان لەبەر دەسەڵات بەسەر سێ شاردا بفرۆشێت.

ناوبراو درێژەی دا کە ئەوە خەیانەت بە کورد، هەرێم و عێراقە و نیشاندەری نیشتمانپەروەری نییە و ئەگەر پارت درێژە بداتە ئە سیاسەتەی پەکەکە لە بەرانبەریدا دەوەستێت و پارتی بەرپرسی ئەو شەڕە دەبێت.

342/