AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢١ ئاب ٢٠٢٣

٩:٢١:١٨ د.ن
1388489

بوونی ئەمریکا لە سووریا بووەتە هۆی دروست بوونی قەیرانی وزە

وەزیری کارەبای سووریا بە ئاماژە بە داگیرکاری سەربازانی ئەمریکی لە بەشێکی گەورە لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە جەختی کرد کە هەر ئەو بابەتە بووەتە هۆی دروست بوونی کێشەی زۆر لە بەشی وەبەرهێنانی کارەبا لە سووریا.

غەسان زامل وەزیری کارەبای سووریا لە ڕایگەیاند: زاڵ بوونی ئەمریکا بە سەر بەشێکی گەورە لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بووەتە هۆی دروست بوونی کێشەی زۆر بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە و دۆخی وەبەرهێنانی کارەبا لە سووریا.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد:سیاسەتەکانی حکومەتی سووریا لەسەر دوو پێوەرە، یەکەم بووژانەوەی سیستەمی وەبەرهێنانی کارەبای وڵات و جێبەجێ کردنی هەڵمەتی چاک کردنەوەی ئەو سیستەمە و دووهەم زیاتر کردنەوەی سەرچاوەکانی وزە و کەڵکەورگرتن لە سەرچاوەگەلێک وەکوو با و هەتاو.

داگیرکارانی ئەمریکی جگە لە کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی سووریا ، ئەو سەرچاوەگەلە لە سنوورە نایاساییەکانەوە دەگوازنەوە بۆ عێراق.

342/