AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٠ ئاب ٢٠٢٣

٩:١٠:٣٢ د.ن
1388245

دادپەروەری ڕاستەقینە دەرکردنی داگیرکارانی کوردستانی سووریایە

بەدران چیا کورد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وێڕای پێشوازی لە بڕیاری ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی سەرکردەی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا وتی:دادپەروەری ڕاستەقینە دەرکردنی داگیرکارانی کوردستانی سووریایە.

بەدران چیا کورد، هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئێمە لە بڕیاری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی گەمارۆ بە سەر هەندێک لە سەرکردەکانی تیرریستەکانی سەر بە تورکیا لە عفرین کە جەنایەتی ەنگی و ئاوارە کردنی کوردەکانیان ئەنجام داوە، پێشوازی دەکەین. ئێمە ئەو بڕیارە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ بەدی هاتنی دادپەروەری دەزانین بەڵام ئەوە بۆ کۆتایی هێنان بە مافی دانیشتووانی عەفرین و دۆخی شڵەژاوی ئەو شارە بەس نییە.

ناوبراو وتیشی: جگە لە ئەو دوو کەسە سەدان فەرماندەی ئەو تیرۆریستانە هەن کە خەڵک دەکوژن، دەدزن، مرۆڤ قاچاخ دەکەن، مادەی هۆشبەر بڵاو دەکەنەوە کە ئەبێ هەر هەموویان لە ئەو ناوچە دەربکرێن و ئەوەیە دادپەروەری راستەقینە.