AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٠ ئاب ٢٠٢٣

٩:٠٩:٢٩ د.ن
1388243

سیخوڕی ئینگلیزی، فەڕەنسی و سویدمان دەستبەسەر کردووە/ سزا لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەک سیخوڕ

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: ئێستا دەزگای ئیتلاعاتی ئێران ئەوەندە بەهێزە کە سیخوڕی ئینگلیزی، فەڕەنسی و سویدمان گرتووە.

 خەتیب رایگەیاند : دوژمن لە هیچ دۆخێکدا دەست لەسەر ئەم شۆرشە هەڵناگرێت و دەزگای سیخوڕی زیاتر لە 50 وڵاتی حیهان هەوڵ دەدەن پیلانگێڕیی بۆ بکەن.

راشیگەیاند : دەسەڵاتی بێ بەرانبەری ئەمریکا لە ناوچەکە بە دەستی جەهادگەران و سپاهیەکان شکستی هێناوە.

خەتیب بە ئاماژە بە رۆڵی ئەمریکا لە دروست بوونی داعش و پەیوەندی هۆکارتنی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی، وتی: نزیک بە 200 کەس لەوانە هاتبوونە ناو وڵات و دەیانەویست وڵات بشێوێنن و ئاژاوە لە کاتی ئەربەعین بگێڕن بەڵام دەستگیر کران.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران جەختی کرد: ئەمرۆ توانایی دەزگای ئیتلاعاتی ئێران ئەوەندە زۆرە کە سیخوڕی فەرەنسی، سویدی، ئینگلیزی و وڵاتانی دیکەی لەبەردەستە و تەنانەت سەرەڕای گوشارەکان سزای لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەکیان دەرکرا و جێبەجێش بوو.