AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٧ ئاب ٢٠٢٣

٨:٣٠:٣٥ د.ن
1387672

سپای پاسداران گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆریستییە

ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەکێک لە بەشە گرینگەکانی چالاکی دوژمن، راپ کردنی ڕوالەتی سپایە، وتیان: سپا گەوررتەین ڕێکخراوی دژە تیرۆریستی لە جیهانە.

 ئەندامانی مەکۆی باڵای فەرماندەکانی سپا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26 ی گەلاوێژ لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە قسەکانیدا وتیان:یەکێک لە کارە هەرە گرینگەکانی دوژمن، خراپ کردنی ڕواڵەتی سپای پاسدارانە.

وتیشیان: خراپ کردنی ڕواڵەتی بەسیج و سوپایە بۆچی: چونکوو سپا سەرەنجڕاکێشە. بەسیج سەرەنجڕاکێشە. ئەو سەرەنجڕاکێشییە هۆی نیگەرانی ئەوانە. ناچارن بە هەواڵ و دەنگۆی درۆ و پیلانی جۆراوجۆر ڕواڵەتی سپا خراپ بکەن.دەیانەوێت کەس لە ئێوەوە هیچ فێر نەبێت.

راشیانگەیاند: پێکهێنانی سپا دیاردەیەکی تایبەت لە نێو شۆڕشە گەورەکانی مێژوو بوو. لە شۆڕشگەلێک وەکوو فەڕەنسا، سۆڤییەت گرووپگەلێکی ڕووخێنەر سەریان هەڵدا کە کاریان کاولکاری بوو بەڵام سپا پێچەوانەی ئەوان پێک هات.

جەختیشیان کرد: سپا هەر لە سەرەتاوە لە هەموو شوێنەکانی ئێران هەبوو. ئەندامانی سپا بایەخەکانی دین و شۆڕش وەکوو لەخۆبوردوویی، گیانفیدایی، جەهادی هەمیشەیی، ڕادەست بوون لە بەرانبەر ئیمامەوە بوون.

رێبەری راشیانگەیاند: لە درێژایی مێژووی ئێران تا ئەو جێگایە کە من ئاگادار بم، هیچ هێزێکی سەربازی بوونی نەبووە کە تا ئەو ئاستە تەندروستی مەعنەوی و ئەخلاقی و سپای هەبووبێت.

سپا واتە ئەو دیاردە بێ وێنە هەڵکەوتە ڕانەگیردرا؛ واتا ئەو جۆرە نەبوو کە کارێک بکات و گەشە بکات و دوایی ڕابگیردرێت، نە، تا بە ئەمڕۆ درێژەی هەیە بە شێوەیەک کە بە تێپەڕینی زیاتر لە چل ساڵ ناوەندێکی گەورە و بەتواەتی تەیاری بەرگری و سەربازیمان هەیە، واتا گەورترین ناوەندی دژە تیرۆریستی جیهان. ڕێکخراوێکی کارامە و سەربەخۆ کە کارگەلێک دەکات کە گەورەترین ئەرتەشەکانی جیهان ناتوانن ئەنجامی بدەن.

ئێمە ئەبێ لە ناسینەوەی دوژمن هەڵە نەکەین. هەندێک جار مرۆڤ لە ناسینەوەی دوژمن تووشی هەڵە دەبێت. ئیمام بە چاوی بەسیرەت و ئاگادارییەوە وتی کە هەرچی هاوارتان هەیە بە سەر ئەمریکا بیڕژێنن.

رێبەری باڵای شۆرش زیادیان کرد: کارەکانی سوپا زۆر گرینگ و درەوشاوەیە و پەرەسەندنی تواناییەکانی سوپا بۆ ئێران ئاسایش و بەرگریی دێنێتەدی.

ئاماژەشیان دا کە لە دەسەڵات و هێزی سوپای پاسدارانەوەیە کە بژاردەی سەربازی لەسەر مێزە لە لایەن دوژمنەوە ناوترێت.