AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
پێنجشەممە

١٧ ئاب ٢٠٢٣

٨:٢٩:٠١ د.ن
1387669

وەزیری دەرەوەی ئێران: دەست لە پشتیوانی کردنی فەلەستین هەڵناگرین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان جەختی کرد کە ئێران دەست لە پشتیوانی کردنی فەلەستین هەڵناگرێت.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی: ئێران و عەرەبستان درێژە دەدەنە پشتیوانی کردنیان لە فەلەستین.

وتیشی: گومان لەوەدا نیبە کە ڕژێمی زایۆنی بۆ دووبەرەکی نانەوە لە جیهانی ئیسلام هەوڵ دەدات.

لای خۆیەوە فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لەم دیدارەدا جەختی کرد کە عەرەبستان سوورە لەسەر پەرەدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

342/