AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٦ ئاب ٢٠٢٣

٩:٥٩:١٧ د.ن
1387471

دادگەی هەولێر بڕیاری کۆتایی لە دۆسیەی شێروان شێروانی دەدات

بڕیاروایە لە داهاتوویه‌كى نزیکدا دادگای پێداچونەوەی هەولێر وەک پلەی کۆتایی حوکمەکەى، چاو بەدۆسیەى سزادانى شێروان شێروانیدا بخشێنێتەوەو بڕیاری کۆتایی لەبارەوە وەربگرێت.

 فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان‌و نوسەرانی سەربەخۆ-ش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "تەواوی بەڵگەکان‌و شاهیدحاڵەکان دەیسەلمێنن ئه‌و سزایه‌ هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدانییە كه‌ سه‌پێنراوه‌ بەسەر ڕۆژنامەنوس (شێروان شێروانی)دا".

ده‌شڵێت: "دادوه‌رانى هه‌رێم، ئەم دۆسیەیە کە چاوی دونیاو ناوخۆی لەسەرە، دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی دیکە لەبەردەم ویژدان‌و ئەو سوێندەی خواردوتانە بۆ پاراستنی دادپەروەری".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هاتووە: فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان‌ و نووسەرانی سەربەخۆ له‌ژێر ناوى (ئازادی بۆ دەنگە ئازاو ئازادەکان) ڕایگه‌یاندووه‌، "دوای چوار ساڵ زیندانی کردن، لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا، دادگای هەولێر جارێکی دیكه‌ سزای چوار ساڵ زیندانی بەتۆمەتێک، کە تەواوی بەڵگەکان‌ و شاهیدحاڵەکان دەیسەلمێنن هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدانییەو ئەنجام نەدراوە، بەسەر ڕۆژنامەنوس (شێروان شێروانی)دا سەپاند".

342/