AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٦ ئاب ٢٠٢٣

٩:٥٧:١٠ د.ن
1387467

گفتوگۆی هەولێر و بەغدا لە سەر نەوت و‌گاز شکستی هێنا

گفتووگۆكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا بێ ئەنجامن لەسەر شایستە داراییەكان و مووچە و بەغدا ئامادەیی نیشان نەداوە مووچەی مانگی حەوتیش بنێرێت.

 ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە لە بەغدا بە شارپرێس گەیشتوون، تا ئەم ئێوارەیەش گفتووگۆكانی شاندی ھەرێم و بەغدا بێ ئەنجام بووەو ئەوەی بەغدا داوای كردووە ھەرێم جێبەجێی نەكردووەو بەغداش تا ئێستا بەڵێنی نەداوە مووچەی مانگی ٧ بنێرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانە، بەغدا داوای تەواوی داھاتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستانی كردووەو ھەرێمیش ئەگەرچی پابەندبوونی خۆی راگەیاندبوو بە داواكەی بەغداوە، بەڵام تا ئێستا بەشێكی زۆر لە داكاتان بە ھەڵە دراونەتە بەغدا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ شارپرێس رایگەیاند "شاندی ھەرێم ئەمڕۆ داوایان كردووە شاندی بەغدا كاتیان بدەنێ بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە داتاكاندا بكەن و ئەگەر كەموكوڕییەك ھەبێت لە داتاكانی وەزارەتی داراییدا چاك بكرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو داوایە پەسەند نەكراوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "شاندەكەی ھەرێم داوایان كردووە تا ئەو وادەیە تەواو دەبێت و داتاكان رێكدەخرێنەوە بەغدا مووچەی مانگی ٧ بنێرێت یان پارەیەك بە قەرز بداتە ھەرێم و دواتر تەسفیەی بكەن، بەڵام شاندی بەغدا ئەو داوایەیان رەتكردۆتەوە".

ئاشكراشیكرد "خاڵی گەورەی ناكۆكی ھەرێم و بەغدا خەرجی دەرھێنان و داھاتی نەوتی شەش مانگی رابردووی ھەرێمە كە داتاكانی ھەرێم و بەغدا جیاوازییەكی زۆر گەورەیان ھەیەو پێویستیان بە یەكخستن ھەیە كە لە ئەنجامدا ھەرێم زیانێكی زۆری پێدەگات لە پشكی بودجەی عێراق

342/