وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدانە کردنی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا لە هەرێم کە بەیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە ئەنجام دەدرێت. خۆی بوارد.
ودانت پاتل لە ئەو بارەوە وتی: ئێمە داوامان لە تورکیا کردووە ئۆپراسیۆنە دەرەوەی سنوورەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و بەغدا قسە بکات تا گیانی خەڵکی سڤیل بپارێزرێت.
ناوبراو جەختی کرد کە ئەمریکا لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا تێدەگات و داوای لە ئەو وڵاتە کردووە کە ڕێز بۆ سەروەری عێراق دابنێت و لە ئۆپراسیۆنەکان ئاگاداریان کاتەوە.
342/