AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٥ ئاب ٢٠٢٣

٧:٥٩:٢١ د.ن
1387255

حاجی قاسم سلێمانی مەردانە فڕۆكەیەک فیشەک و دۆشكاو گولەی ئارپیجی گەیاندە هەولێر

مه‌سعود بارزانى ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وكاته‌ى گروپى تیرۆریستى داعش مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌ولێر دروستكردووه‌، حاجی قاسم سوله‌یمانى فڕۆكەیەك فیشەك‌و دۆشكاو گولەی (ئاڕبیجی)ی گەیاندۆته‌ هەولێر.

 مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان لەكتێبە تازەكەیدا (بارزانی‌و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) نوسیوویه‌تى، "لەسەروبەندی هێرشی داعش بۆسەر هەولێر، قاسم سلێمانی بەتەلەفۆن پەیوەندیی پێوەكردم‌و پرسیاری بارودۆخ‌و پێویستییەكانی كرد".

ده‌ڵێت، "منیش لەوەڵامدا پێمڕاگەیاند، بارودۆخەكە مەترسیدارە، چونكە پێشمەرگە چەك‌و تەقەمەنی‌و كەلوپەلی پێویستی لەبەردەستدانییە بۆ ڕێگرتن لەهەمەرو ئۆتۆمبێلە گولەنەبڕەكانی داعش، ئەگەر بكرێت گولەی ئاڕبیجی دژەتانك‌و گولەی دۆشكای تانكشكێنمان بۆ بنێرن".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "دوای ئەوە قاسم سلێمانی مەردانە بۆ بەیانییەكەی فڕۆكەیەك فیشەك‌و دۆشكاو گولەی (ئاڕبیجی)ی گەیاندە هەولێر، ئەمە لەبەرەبەیانیی ڕۆژی 8ی ئابی 2014دا بوو، ئەم هاوكارییە بوو بەهۆی ڕاگرتنی هێرش‌و پێشڕەوییەكانی داعش لەمیحوەری گوێڕ كە هەڕەشەیەكی جددی بوو، دواتر قاسم سلێمانی خۆی سەردانی كرد و دوو مەفرەزەی هاوەنهاوێژ و كاتیۆشایەكی (107)ی بۆ پاڵپشتیی پێشمەرگە هێنابوو، دوو كەسی هاوەنهاوێژەكانیان لەگەڵ پێشمەرگە لەبەرەی مەخمور شەهیدبوون".

بارزانی ئه‌وه‌شى نوسیوه‌، "لێرەوە ئەمە بەتەواوی ڕونده‌كه‌ینه‌وه‌ بەڕاستی یارمەتییەكانی ئێران لەوكات‌و ساتەدا هاوكارییەكی كاریگەربوو، جێی خۆی گرت."

342/