AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١١ ئاب ٢٠٢٣

٥:١٤:١٥ د.ن
1386396

ئێران پێشکەوتووترین جیهازاتی بەرگری ئاسمانیی لەبەردەستە

فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە ڕوانگەیەکی نوێ لە بەرهەمهێنانی سیستەمە بەرگرییەکان پێک هاتووە، وتی: گەییشتووینەتە ئاستێک کە بەرگری کە دوژمنان ناوێرن خراپ بڕواننە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە پێشکەوتووترین و بەڕۆژترین جیهازاتی بەرگری ئاسمانیمان لە بەردەستە، وتی: جیهازاتێک کە لە پەدافەندی ئاسمانی بەتایبەتی هێزی ئاسمانی ئەرتەس بەکاری دەهێنین، پێشكەوتووترین و بەڕۆژترین جیهازاتی جیهانە.

ناوبراو بە ئاماژە بە سەرکەوتن لە تاقی کردنەوەی درۆن و سیستەمە بەرگرییەکان سەرەڕای هەبوونی گەمارۆکان، وتی: گەییشتووینەتە ئەو ئاستە لە بەرگری کە دوژمنان ناوێرن خراپ بڕواننە ئێراندا و ئەو پێشکەوتنانە، دوژمنانی ئێران شۆک کردووە.

342/