AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
ھەینی

١١ ئاب ٢٠٢٣

٥:١٢:٥٢ د.ن
1386393

ئەمریکا مانگانە چەند میلیۆن دۆلار دەداتە پێشمەرگە

هەندێ سەرچاوەی باڵای سیاسی و ئەمنی ئەمریکا دەنگۆی ئەوەیان بڵاو‌کردەوە کە رەنگە ئەمریکا لە دەوڵەتی بایدن دا پشتیوانی لە پێشمەرگەی هەرێم‌کۆتایی پێبێنێت.

پێنتاگۆن مانگانە 20 میلیۆن دۆلار یارمەتی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەدات و ئێستا پێدەچێت لە دەوڵەتی بایدن دا ئەم یارمەتیانە بپچڕێت.

کارناسانی سیاسی عێراق دەڵێن ئەگەر بێتۆ ئەمریکا پشتگری پێشمەرگە کۆتایی پێبێنێت مەترسی هەروەشانەوەی یەکجارەکی پێشمەرگە هەیە.

شەڕی پارتی و یەکێتی گەیشتووەتە قۆناغی مەترسیدار و‌ پەلی کێشاوەتە ناو پێشمەرگە و ئێستا پارتی دەسەڵاتی پێشمەرگەی بەدەستەوەیە و زۆربەی پلەدارەکانی ناو پێشمەرگە کە سەر بە یەکێتین بێ دەست کراون.

ئەم شەڕە تا ئاستێک چووەتە پێشەوە کە مەترسی هەڵوەشانەوەی پێشمەرگە هەیە و ئەمریکا و‌وڵاتانی ئەورووپایی کە یارمەتی دارایی و چەک و‌چۆڵی پێشمەرگە دەدەن هەڕەشەیان کرد یارمەتییەکانیان ڕادەگرن ئەگەر پێشمەرگە یەکنەخرێت و حزبایەتی لە پێشمەرگەدا بەزووترین کات کۆتایی نەیێت.