AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٩ ئاب ٢٠٢٣

٧:٥٧:٢٤ د.ن
1385977

ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی بۆ دابینی ئاسایشی زیاتکارانی ئەربەعین لە دیالە

هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی ناوچەگەلێک لە نزیکی ڕووباری دیالەی بۆ دابینی ئاسایشی زیارەتکارانی ئەربەعین دەست پێکردووە.

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی ناوچە دەڤەرییەکانی ڕووباری دیالەی بە ئامانجی ئامادە کردنی ئەو ناوچە بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئەربەعین دەست پێکردووە.

ئەو ئۆپراسیۆنە گەڕان و پاک کردنەوەی ناوچەی بابا مەحموود لە نزیکی ڕووباری دیالەیە. هێزەکانی حەشدی شەعبی جگە لە بەشداری لە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە درێژە دەدەنە هەوڵەکانی خۆیان بۆ دابینی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئایینی بە تایبەتی لە مانگی موحەڕەمو سەفەر.

342/