AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٩ ئاب ٢٠٢٣

٧:٥٦:٥٩ د.ن
1385976

رێككەوتنێكی نوێ بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارتی كراوە

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند:رێككەوتنێكی نوێ بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوە لەگەڵ پارتیدا.

 نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی پارتی رایگەیاند:"لە بەغدا لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان باسیان لە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، كە ئەوە یەكێك بووە لە گلەییەكانی شاندەكە لە حكومەت. هەوڵدەدەن بەهەر شێوەیەك بێت مانگانە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدرێت".

دەشڵێت "رێككەوتنێكی نوێ بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوە، بەڵام بەهۆی هەبوونی كێشەیەكەوە لەلایەن توركیاوە، تاوەكو ئێستا هەناردە نەكراوە. تاوەكو ئەوكاتەی هەناردەكردنەوەی نەوت ئاسایی دەبێتەوە، بەهەر شێوەیەك بێت دەبێت مانگانە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدرێت".

مالیكی ئاماژەی بەوەشكرد "ئەوان داوایانكردووە بە لیستێك هەموو ئەو تێبینی و گرفت و داواكاراییانەی هەیە لەبارەی جێبەجێنەكردنی ئەو رێككەوتنەی هەیە پێیان بدرێت بۆ ئەوەی كار لەسەر چارەسەركردنی بكەن".

راشیگەیاند "لەگەڵ شاندی پارتی باسیان لەوەكردووە كە پێویستە هەموو یاسا ستراتیژییەكان بە رێككەوتن پەسەندبكرێن".

لەلایەكی دیكەوە میدیای نزیك لە پارتی لە زاری هاوپەیمانی نەسرەوە ئەوەی ئاشكراكردووە هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەنێرن.

هاوكات پشتیوان سادق ئەندامی شاندی پارتی رایگەیاند بەڵێنیان لەلایەنەكانی بەغدا وەرگرتووە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرن

342/