AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٩ ئاب ٢٠٢٣

٧:٥٥:٠٤ د.ن
1385972

پارتی لەگەڵ لایەنی شیعەی عێراق ڕێککەوتنی سیاسی دەکات

یەکێک لە ڕێبەرانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند سەفەری شاندی پارتی بۆ بەغدا بەشێک لە هەوڵەکانی ئەو پارتەیە بۆ باشتر کردنی پێوەندی لەگەڵ پارە شیعەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە شاندی باڵای پارتی دیمۆکرات بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سەفەری بەغدای کرد و لەگەڵ پارتە شیعە و سوننەکان و بەرپرسانی باڵای حکومەت دیداری کرد.

سەعد موتەلبی لە ڕێبەرانی دەوڵەتی یاسا لە ئەو بارەوە وتی: هەوڵەکانی پارتی بۆ ئاوڕدانەوە لە پێوەندییە ستراتیژیکەکانی خۆی لەگەڵ پارتە شیعەکان پێشوازیی لێکراوە.

ناوبرو هەروەها ڕایگەیاند کە یەکێتی پێوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ پارتە شیعەکان هەیە بەڵام بە پێچەوانەوە پارتی ئاوەها نییە کە ئەبێ لە کوالێتی ئەو پێوەندییە ئاوڕدانەوەیان هەبێت .

بە گوێرەی هەواڵەکان هۆکاری سەفەری ئەو شانە بۆ بەغدا جگە لە هوڵ بۆ باشتر کردنی پێوەندی لەگەڵ پارتە شیعەکان، دەیەوێت لە ناوەرۆکی ڕێککەوتنی نێوان عێڕاق و تورکیا سەبارەت بە پرسە پێوەندیدارەکان بە شەنگال و پرسی ئاو و ناوچە سنوورییەکان ئاگادار ببێتەوە.

342/