AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٩ ئاب ٢٠٢٣

٧:٥٤:٣٨ د.ن
1385971

بوونی ئەمریکا لە عێراق ڕەزمی نییە/ بەغدا بەرپرسی گیانی سەربازانی پێنتاگۆن

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عێڕاق و ئەمریکا دوای کۆبونەوەی دوو ڕۆژە لە واشنتۆن بەیاننامەیەکی ئەمنیەتی هاوبەشیان دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واع، وەزارەتخانەکانی بەرگری عێڕاق و ئەمریکا دوای دوو ڕۆژ کۆبوونەوە و دانوستان لە واشنتۆن، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ئەمنیەتی هاوبەش جەختیان کرد هیچ هێزێکی ئەمریکی بە ڕاسپاردەیی ڕەزمی لە عێڕاق بوونی نییە و هەموو هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ پەروەردە، ڕاوێژ، یارمەتی و ئاڵوگۆڕی زانیاری بە مەبەستی دەستەبەر کردنی شکستی هەمیشەیی داعش لە عێڕاقن.

بە گوێرەی ئەوم بەیاننامە، شاندی عێڕاقی و ئەمریکی جارێکی دیکە لەسەر پابەند بوونی خۆیان بە گەشەی توانایی ئەمنیەتی و بەرگری عێڕاق و قووڵکردنەوەی هاوکاری ئەمنیەتی بۆ تۆکمە کردنەوەی بەرژەوەندی هاوبەش لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێڕاق و سەقامگیری ناوچەکە جەختیان کرد.

هەروەها هاتووە کە بەغدا پابەندی پاراستنی کەسایاتی و ڕاوێژکارانی ئەمریکی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کاروان و شاندە دیپلۆماتیکەکان دەبێت.

342/