AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٨ ئاب ٢٠٢٣

٧:٤٦:٤٦ د.ن
1385729

گەڕانەوەی 100 ئاوارەی ئێزدی لە دهۆکەوە بۆ شنگال/ کەمپەکانی عێراق چۆڵ دەکرێن

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: 100 ئاوارەی دیكەی ئێزیدی لە کەمپەکانی دهۆک بۆ قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا گەڕاونەتەوە.

 وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: "100 ئاوارەی ئێزیدی لە کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە قەزای شەنگال".

ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وتی: "گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقیدایە بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان لە وڵاتدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)".

342/