AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٦ ئاب ٢٠٢٣

٨:٢٠:٤٠ د.ن
1385305

عاشوورای ئەمساڵ زۆر شکۆمەندتر و بەقازانجتر بوو

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری فەرماندە، فەرمانبەران و بنەماڵەی ناوگرووپی 86 ی ئەرتەرش وتی: دەیەی عاشوورایی ئەمساڵ لە ساڵانی ڕابردوو شکۆدارتر و بەقازانجتر بوو.

ڕێبەری ئێران لە ئەو دیدارەدا وتی: کارێک کە ئێوە ئەنجامتان دا شانزییەکی گەورە بوو کە لە مێژووی دەریاوانی ئێراندا تا ئێستا ئەنجام نەدرابوو لە ناخی دڵەوە دەسخۆشی لەهەمووتان دەکەم.

ئێوە نیشانتان دا کە دەیای ئازاد هی هەمووانە و ئەوەی کە دەڵێن ئیزن نادەین فڵان پاپۆڕ لە فڵان تەنگەڵانەوە تێبپەڕێت، غەڵەتی زیادییە.

دوژمنان هەوڵیان دا موحەڕەمی ئەمساڵ بێ شکۆ بەڕێوە بچێت، بەڵام ڕێک پێچەوانەی ئەوە ڕووی دا.

چوونی ئێوە بۆ ئاوەکانی ئەقیانووسی ئارام و ئەتڵەس و … یارمەتیدەری ئاسایش وڵات بوو. ئێوە دەستێوەردانی ئەمریکا لە پرسە گشتییەکانتان پێشێل کرد و ئەوە یەکێک لە ئەنجامە ڕوونەکانی کاری ئێوەیە.

ئەو هەوڵەی ئێوە بووە هۆی ئەوەی کە لایەنی نێودەوڵەتی ئێران بچێتە سەرەوە و پەرە بستێنێت. نرخی سیاسی ئەو کارە لە نرخی سەربازییەکەی زیاتر بوو

342/