AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٥ ئاب ٢٠٢٣

٧:٣٣:٣٧ د.ن
1385049

ئەمریکا و ڕووسیا لە کوردستانی سووریا چەند بنکەی سەربازیان هەیە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئەو وڵاتە لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا سێ بنکەی سەربازی هەیە بەڵام ژمارەی بنکەکانی ڕووسیا لە ئەو ناوچە 8 بنکەیە.

 چاوەدێری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕاپۆرتی سێ مانگەی دووهەمی ساڵی 2023 ی خۆیی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی دژە داعشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوەتە ئۆپراسیۆن و هاوکاریی هاوپەیمانی و ئەمریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا و عێراق.

لە بەشێک لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوەتە سەر ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە ئەو ناوچە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ئەمریکا لە سووریا چوار بنکەی سەربازی سەرەکی هەیە کە سێ بنکەی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانە.

بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئەو ناوچە زیاتر لە ئەمریکایە و دەگاتە 8 بنکە.

342/