AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٣١ تەمووز ٢٠٢٣

٥:٥٠:٤٨ د.ن
1384015

ئەمریکا دیسان نەوتی سووریای بەتاڵان برد

داگیرکەرانی ئەمریکی لە سووریا هێشتا درێژە دەدەنە سەرچاوە نەتەوەییەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەتی نەوت، بە شێوەیەک کە ڕۆژی ڕابردوو 45 تەنکەر نەوتی دزراوی سووریایان بۆ بنکەکانی خۆیان لە عێراق گواستەوە.

داگیرکەرانی ئەمریکی لە ڕێگای دەروازەی سنووری نایاسایی ئەلمەحموودییە 2 ەوە، کاروانی تەنکەری نەوتە دزراوەکانی سووریایان بۆ ناو بنکەکانی خۆیان لە خاکی عێراق گواستەوە.

سەرچاوە خۆجەییەکان لە دەڤەری ئەلعیبرییە ڕایانگەیاند کە 45 لۆری نەوتی دزراوی سووریا، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە ڕێگای دەروازەی سنووری ئەلمەحموودییەوە بەرەو بنکەی داگیرکەران لە باکووری عێراق کەوتنە ڕێ.

ئەوان ڕاپۆرتیان دا کە چەند کاتژمێر دوای ئەوە 50 بارهەڵگری دیکەش هەر لە ئەو ڕێگایەوە بەرەو عێڕاق کەوتوونەتە ڕێ.

342/