AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٩ تەمووز ٢٠٢٣

٨:٤٥:٣٣ د.ن
1383297

یەک ملیۆن پەنابەر دەنێرینەوە سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا پلانی هەیە بۆ گەرەنتیکردنی گەڕاندنەوەی نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەر لەسەر خاکی وڵاتەکەی بۆ سووریا.

 ئەردۆغان دوێنێ هەینی رایگەیاند: “لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاسایش و سەقامگیریی لە سووریا گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوام دەبێت، تا ئێستا زیاتر لە 600 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، پلانیشمان هەیە بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی یەک ملیۆن پەنابەر بۆ زێدی خۆیان".

پێشتر ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو کە تورکیا و قەتەر پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکەن بۆ دروستکردنی نزیکەی ملیۆنێک یەکەی نیشتەجێبوون لە باکوری سوریا بۆ ئەو پەنابەرانەی کە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

لای خۆیەوە، عەلی یەرلی کایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکردووە کە نزیکەی4 ملیۆن و 900 هەزار پەنابەر لە تورکیا هەن کە 3 ملیۆنیان خەڵکی سوریان.

پەنابەرە سورییەکانی نیشتەجێی تورکیا گلەیی و گازندەی ئەوە دەکەن، دەسەڵاتدارانی تورکیا لەهەوڵدان بەزۆر رەوانەی سوریایان بکەنەوە، کەچی دواتر ئەو بەزۆر ناردنەوەیە وەک گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی سورییەکان بەرەو وڵاتی خۆیان بڵاودەکەنەوە

342/