AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٠ تەمووز ٢٠٢٣

١٠:١٤:٣١ د.ن
1380947

پڕۆژەی مەترسیداری ئەمریکا و ئەورووپا بۆ عێڕاق

وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا سەبارەت بە پڕۆژەی مەترسیداری ئەمریکا و ڕۆژاوا بە هاوکاری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێڕاق هۆشداریی دا.

نەسر شمری وتەبێژی نوجەبا، وێڕای شرۆڤە کردنی پیلانی نوێی هێزە ڕۆژاواییەکان بۆ پەرەپێدانی گەندەڵی لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان، بەرنامەی تایبەتی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بە مەبەستی پەرەپێدانی هاوڕەگەزبازی لە عێراقی بە توندی ئیدانە کرد.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵگای عێراق ئەو بابەتانە قبووڵ ناکات، درێژەی دا: نەزانینی مۆدێڕنی ڕۆژاوایی کە ناتوانێت ئاوەها بابەتێک بە ڕاشکاوانە بهێنێتە ئاراوە، بە داڕشتنی پیلانێک تێدەکۆشێت ئەوە لەژێرناوی دیکە وەکوو جۆری کۆمەڵایەتی تایبەت ئاسایی بکاتەوە.

بەداخەوە هەندێک بەرپرسانی عێراقیش لە ژێر کاریگەری نەتەوەیەکگرتووەکان و ژمارەیەک باڵوێزخانەی ڕۆژاوایی، ئەو چەمکە فریودەرە لە وەزارەتخانە، دامەزراوە و قوتابخانە و زانکۆکان پەرە پێدەدەن.

ناوبراو داوای لە پەرلەمان کرد کە خێرا یاسای تاوان ناسینی هاوڕەگەزبازی و بانگەشە کردنی پەسەند بکات.

342/