AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٠ تەمووز ٢٠٢٣

١٠:١٠:٠٠ د.ن
1380941

مەترسی لە سەر ژیانی زیندانییەکی سیاسی لە هەولێر

مەترسی لەسەر گیانی یەكێك لەو دوو زیندانییە هەیە كە ماوەی 62 رۆژە لە زینداندا لە هەولێر مانیانگرتووە.

 ماوەی 62 رۆژە هەردوو زیندانیكراو عەبدولڕەحمان ئەر و مەزڵوم داغ لە زیندانی هەولێر مانیانگرتووە ‌و تەندروستیان زۆر خراپە، عەبدولڕەحمان ئەر ئەگەر بەردەوام بێت لە مانگرتن و وەڵامی داواكارییەكەی نەدرێتەوە، ئەگەری هەیە سبەی یان دووسبەی گیان لەدەستبدات.

ئەو دوو زیندانییە چەند داواكارییەكیان لە بەرپرسانی زیندان هەیە، ئەوانیش تێكەڵكنەكردنیان بە ئەو زیندانیانەی سەر بەداعش بوون و لەبەرنەكردنی جلی ئەو زیندانیانە.

ئەو دوو زیندانییە بەتۆمەتی كوشتنی جێگری كونسوڵی توركیا لە هەولێر لە تەموزی 2019 دەستگیركراون

342/