عەقیل تایی بە وتنی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی ئیسرائیلی بە ناو و پۆستی جیاوازەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، وتی: هاتنی هەر بیانییەک بە ڤیزەی ساختە یان نازناوەوە بۆ عێڕاق، نیشانی لاوازی دەزگا ئەمنییەکان بەگشتی و فڕۆکەخانەکان بەتایبەتییە.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئیدارەی ئیقامەی عێراق ئەبێ چالاکی هەر کەسێکی بیانی لەوانە ڕۆژنامەوان، خاوەن کۆمپانیا یان تەنانەت دیپلۆماتیەکەکان چاوەدێری بکات و ئاگاداری پێوەندی بیانییەکان و گەڵاڵە گوماناوییەکان بێت، سەبارەت بە بەردەوام بوونی چالاکی ڕێکخراوە بەناو کۆمەڵگای مەدەنییەکان لە عێراق کە لەلایەن هاووڵاتیانی غەیری عێراقەوە پاڵپشتی دەکرێن، هۆشداریی دا.
ئەو کەسایەتییە ئەمنیە عێراقیە راشیگەیاند: تاکاتێک کە هێزە بیانییەکان بتوانن بێنە عێراق، مووساد دەتوانێ بە ئاسانی بە پێدانی پارە کەسانێک بۆ بەرژەوەندی خۆی لە عێراق بەکاربێنێت.
342/