AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٤ تەمووز ٢٠٢٣

٥:٢٠:٣١ د.ن
1379406

ساڵێکە ئەدهەم بارزانی لە ئێرانە و ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان

وتەبێژی جووڵانەوە سیاسییەکەی ئەدهەم بارزانی ڕایدەگەیەنێت کە ساڵێکە ئەدهەم بارزانی لە ئێرانە و ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

وتەبێژی جووڵانەوە سیاسییەکەی ئەدهەم بارزانی ڕایدەگەیەنێت، هێشتا بڕیاریان نەداوە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتو دەکەن یاخود نا.

دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەی دەیانەوێت لە هەموو هەرێمی کوردستاندا ڕێکخستنی سیاسی دروست بکەن بە ناوچەکانی بادینانیشەوە، چەقی کارەکانیان لە سلێمانی و کەرکوک دەبێت.

وریا سەعید ڕەواندزی، وتەبێژی ڕەوتە سیاسیەکەی ئەدهەم بارزانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "بارەگامان لە زۆر شوێن دەبێت، بە ناوچەی بادینانیشەوە، لە ئێستادا ڕێکخراوەکانمان لە هەندێ ناوچەدا دەستیان بەکارەکانیان کردوە، بەڵام چەقی قورسایی سیاسیمان سلێمانی و کەرکوک دەبێت".

دەشڵێت: "گفتوگۆمان لەبارەی هەڵبژاردنەوە کردوە، کە ئایە بەشدار بین یاخود نا، بەڵام تا ئێستا بڕیارمان نەداوە، چونکە دەبێت قەبارەت خۆمان بزانین؛ دوەم ئایە دەتوانین داخوازی خەڵک لە ڕەوتە سیاسیەکەمان جێبەجێ بکەین؟ بۆیە تا ئێستا بڕیاری کۆتاییمان نەداوە لەسەر ئەو بابەتە و لە کۆبونەوەکانی داهاتوو بڕیاری لەسەر دەدەین.

جووڵانەوە سیاسیەکەی ئەدهەم بارزانی ناوی "هێڵی سێیەمە"، دامەزرێنەرانی دەڵێن ئامانجیان ئەوەیە جیاواز لە حزبە دەستەڵاتدارەکان و ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێستای هەرێم کار بکەن.

وریا سەعید دەڵێت، "ئامانجمان لە هێڵی سێیەم ئەوەیە ئێمە نە بەشێکین لەو حزب و ڕێکخراوانەی کە ئێستا دەسەڵاتیان هەیە لە هەرێمی کورستان، نە بەشێکین لەو معارەزەیەی هەیە، پڕۆژەیەکی سیاسیمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتیانەی بەرۆکی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان گرتوە لە ئەنجامی سیاسەتی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی ڕابردوی کە نەیانتوانیوە ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکەن.

وتەبێژی هێڵی سێیەم دەڵێت: "ئێمە زانیاریمان نییە کە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە کاک ئەدهەم کرابێت، تەنها ئەوە نەبێ کە لەم دواییە بەرپرسی پاسەوانەکانی گیرابو، ئەوەش دوای چەند مانگێک مانەوە لە زیندان ئازاد کرا، بەڵام ماوەی ساڵێکە ئەدهەم بارزانی لە ئێرانە و ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان."

342/