AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١١ تەمووز ٢٠٢٣

٨:٠٦:١٤ د.ن
1378889

تورکیا خەڵکی گوندەکانی سنووری ئامێدی ئاوارە کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی نێروەورێکان، چیای گارە و مەتین لەسنوری قەزای ئامێدیان بۆردومان كرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی نێروەورێکان، چیای گارە و مەتین لەسنوری قەزای ئامێدیان بۆردومان كرد و تائێستاش زیانەکان نەزانراون.

ئەمڕۆ ژمارەیەک فڕۆکەی سەربازی و هەواڵگری سوپای تورکیا ناوچە گوندشینەكانی گرگاش و سپێندراریان لەسنوری چیای گارە و مەتین لە قەزای ئامێدی بۆردومان كرد.

تائێستا سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بەئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوامی هەیە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانەی بۆردومانكراون چۆڵكراون و هیچ كام لەگوندنشیانی تێدا نەماوە، بۆیە تائێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراون.

ئەوەشخراوەتەڕو، لەسنورەكانی قەزای ئامێدی دەنگی بۆردومانەكان بیستراون و ترس و دڵەڕاوكێیان لەلای هاوڵاتیان دروستكردوە

342/