AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٠ تەمووز ٢٠٢٣

٩:٣١:٤٦ د.ن
1378584

پەرەسەندنی دەستگیر کردنی کوردەکان لە سوید بۆ ڕازی کردنی تورکیا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری فارن پالسی، حکومەتی سوید دەستگیر کردنی کوردە هاووڵاتیەکانی تورکیای بۆ ڕازی کردنی ئەنقەرە بۆ ئەندامێتی ستۆکهۆڵم لە ناتۆی خێرا کردووەتەوە.

حکومەتی سوید کە بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پێویستی بە دەنگی هەموو ئەندامانی ناتۆ لەەوانە تورکیا هەیە، ناچار بووە لەسەر داوای ئەنقەرە ئەو کوردانەی کە لەلایەن تورکیاوە شوێنگیری دەکرێن و بەدوایاندا دەگەڕێن، دەستگیر بکات و ڕەوانەی ئەو وڵاتەیان بکاتەوە.

گۆڤاری فارن پالسی لە ڕاپۆرتێکدا لە چڕ بوونەوەی هەوڵەکانی سوید لە دژی کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی تورکیا لە کۆبوونەوەی داهاتووی بەرپرسانی ناتۆ هەواڵی دا.

بە پێ نووسراوی ئەو گۆڤارە حکومەوتی سوید کوردە گوماناوییەکان بە ئەندامێتی لە پەکەکە و لایەنگەرەکانی ئەو گرووپە دەستگگیر دەکات و ڕەوانەی تورکیایان دەکاتەوە.

تا ئێستا دوو کەس ڕادەست یتورکیا کراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆری تریش لە لیستی ڕادەست کردنەوە بە تورکیان.

342/