AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٠ تەمووز ٢٠٢٣

٩:٣٠:٤٩ د.ن
1378582

تارمایی داهاتووی نادیاری چوار میلیۆن ئاوارە سووری لە تورکیا

نزیک لە 4 ملیۆن ئاوارەی سووری لە تورکیادان و پێویستە کێشانی نەخشەڕێی گەڕانەوەی ئەوان بۆ وڵاتی خۆیان، ببێتە بەشێک لە ستراتیژی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی دیمەشق و ئەنقەرە.

 ئەم ڕۆژانە لە تورکیا، جارێکی دیکە باس لە سەر ئاماری ملیۆنی ئاوارە سوورییەکانی ئەو وڵاتە، هاتووەتە ئاراوە. هەندێک لە سیاسەتوانانی ڕاستی توندڕەو، حکومەتی ئەردۆغان بە شاردنەوەی ئامار و پرسەکانی سەبارەت بە ئاوارە سوورییەکان تاوانبار دەکەن و پێیان وایە کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی قەیرانی بەربڵاوی ئابووری لە تورکیا، هەڵاوسان بەهۆی بوونی چەندین ملیۆن سووریاییە.

زۆربەی مێدیا دژبەرەکانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوو، چەندین جار لێکەوتە ئابوورییەکانی بوونی ئاوارە سووریاییەکان لە تورکیایان خستووەتە بەر باس و کردوویانەتە بابەتێکی سیاسی. بەڵام لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی سیاسی حکومەتی ئەردۆغان ڕایانگەیاندووە کە بە پێچەوانەوە، لە هەندێک بواردا بوونی ئاوارەکان لە قازانجی ئابووری تورکیا بووە. بۆ نموونە هەندێک کەسی خاوەن ڕا پێیان وایە کە لە ئوارە سووریاییەکان لە تورکیا کەڵکی ئاوەژۆ دەگیردرێت و بە مووچەیەکی کەم و بە بێ بیمە کاریان لێدەکێشێرێتەوە.

7 ملیۆن ئاوارە، دەنگۆ یان ڕاستی؟

باسی ئاوارەکان چەند مانگ پێش هەڵبژاردنەکان گەرم بووە و ئێستاش هەر درێژەی هەیە. ئوموت ئوزداغ ڕێبەری پارتی ڕاستی توندڕەو ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ڕاستەقینەی ئاوارەکان 7 ملیۆن کەسە.

ئوزداغ لە ئەو سیاسەتوانانەیە کە ئایدیای دەرکردنی ئاوارە سووریاییەکان بەشێوەی زۆرەملێی هەیە.بەڵاموەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕای ئوزداغی بردووەتە ژێر پرسیارەوە و ڕەتی کردووەتەوە و ئاماری ڕاستەقینەی ئاوارە سووریاییەکانی 3 ملیۆن و 351 هەزار و 847 کەس بوون کە ژمارەیەکیان گەڕاونەتەوە و ئێستا 3 ملیۆن و 351 هەزار و 582 کەس.

ئاوارە سووریایەکان دانیشتووی کەمپەکان و خێوەتەکان نین و لە خانووی کرێی یان کڕدراو ژیان دەکەن و بەشێکیشیان بە دامەزراندنی کۆمپانیا و کدنەوەی دووکان ، کاریان بۆ خۆیان دۆزیەوەتەوە و ڕێکیان خستووە. ڕێک هەر ئەو باسەش بووەتە بیانوویەک بۆ ڕەخنەگران و نەتەوەخوازەکان کە دەڵین بوونی سووریاییەکان بووەتە هۆی هەڵاوسان لە بەشی کرێ و و خانوودا.

حکومەتی تورکیا بە هوکاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەوانە کۆمیساریای باڵای پەنابەران و ڕێخکراوە نادەوڵەتییە جیاوازەکان لە بەشی پەروەردە، تەندروستی و بژێوی ژیان و مافی مرۆڤ هەندێک هەنگاوی هەڵێناوە.

خاتوو پڕۆفسۆر دیدەم دانیش، کۆمەڵناس، دەڵێت: لە ساڵی 2015 کاتێک کە سێڵاوی پەنابەران بەرەو ئەورووپا کەوتەڕێ، ئەردۆغان لە لاوازییەکانی یەکێتی ئەورووپا تێگەییشت کە دەتوانێت لە ئاوارەکان وەکوو کارتی سیاسی کەڵکوەربگرێت.

چاوەدێران دەڵین کە ئاوارە سوورییە ساماندارەکان بە خەیاڵی ئاسوودەوە توانیویانە بە بەکارهێنانی یاسای کڕینی مڵک بە بڕی 400 هەزار دۆلار ببنە هاووڵاتی تورکیا بەڵام بەرپرسانی تورکیا، لە پێدانی مافی هاووڵاتی بە دیکەی ئاوارەکان، خۆیان دەبوێرن هەندێک بیانوو دەهێننەوە.

342/