AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٨ تەمووز ٢٠٢٣

٨:٥٣:٥٥ د.ن
1378014

كەجەكە دەستگیركردنی تیمێكی سیخوڕی سەر بە میتی راگەیاند

كۆما جڤاكێن كوردستانێ كەجەكە دەستگیركردنی تیمێكی سیخوڕی سەر بە دەزگای هەواڵگری توركیا میتی راگەیاند.

كەجەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە كە تیمەكە لەلایەن دەزگای میتەوە رێكخراون بە ئامانجی تیرۆركردن و كوشتنی هەردوو زیندانی عەبدولڕەحمان ئەر و مەزڵووم داغ لەنێو زیندان لە هەولێر.

كەجەكە دەڵێت: دەوڵەتی توركیا و دەزگای میت پلانی كوشتنی ئەم دوو زیندانەیان لەنێو زیندان داناوە، بۆیە هەر شتێك ڕوبدات پارتی دیموكراتی كوردستان لێی بەرپرسیارە.

داواشی كردووە دامودەزگا دیموكراسییەكان بێ دەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت و بەرگری لەئەو زیندانیانە بكەن كە ماوەی 50 رۆژە مانیان لەخواردن گرتووە.

ئەو دوو كەسە بەتۆمەتی كوشتنی عوسمان كۆسە بەرپرسێكی كونسوڵخانەی توركیا لەهەولێر لە تەموزی 2019 لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەستگیركراون و لە زیندانن.

342/