AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
سێشەممە

٤ تەمووز ٢٠٢٣

٨:٣٩:٢٦ د.ن
1377196

دەستکەوتەکانی ئەندامێتی ئێران لە شانگهای لە مێژوودا دەمێنێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی دراوسێیەتی و یەکگرتنی کردووەتە بنەمای سیاسەتی دەرەوەی خۆی و ئەوە بە ڕێگایەی گونجاو بۆ بەدی هێنانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی دەزانێت.

 ئیبراهیم ڕەئیسی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ یەکەم جار وەکوو ئەندامی سەرەکی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە بیست و سێهەمین کۆبوونەوەی بەرپەسانی ئەو ڕێکخراوە گرینگە نوچەییە، گەورەترین دەفرایەتی وڵاتانی ئەندامی بۆ یەکگرتن و ئاشتیی دەفرایەتی شارستانیەتی ئەوان وەسف کرد.

سەرۆک کۆماری ئێان سەبارەت بە ڕۆڵی کاریگەری ئێران لە بواری ئاسایش جەختی کرد و وتی: ئاسایشی ناوچەیی لە خواستی نەتەوەکانەوە دەست پێدەکات و بە ورەی دەوڵەتەکان سەقام دەگرێت و بەدوور لە دەستێوەردانی زلهێزەکان دێتە دی.

ڕەئیسی وتیشی:کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی دراوسێیەتی و یەکگرتنی کردووەتە بنەمای سیاسەتی دەرەوەی خۆی و ئەوە بە ڕێگایەی گونجاو بۆ بەدی هێنانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی دەزانێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی پێی وایە کە شانگهای وەکوو ڕێکخراوێکی لە حاڵی گەشە بە پێوەر و دەفرایەتی سەرەنج ڕاکێش، پێگەیەکی زۆر باشی لە گەشەی هاوکاری سیاسی، ئەمنیەتی و ئابووری هەیە. بەدڵنیاییەوە دەستکەوتەکانی ئەندامێتی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرنا لە شانگهای، لە مێژوودا دەمێنێتەوە.

هەروەها وتیشی کە ئێمە ئامادەیی هاوکاری لە بواری بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشە نوێیەکان لەوانە لە بواری تاوانی سایبری، تاوانی ڕێکخراوی مادەی هۆشبەر لە ڕێگای ڕێکخراوی شانگهایمان هەیە.

342/