AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢ تەمووز ٢٠٢٣

١٠:٤٨:١٢ د.ن
1376701

کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی بەستێنی دابەش بوونی هەرێمی کوردستان خۆش دەکات

هەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، بە پەرەسەندنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، ڕۆڵی کوردەکان بەتایبەتی هەولێر لە ساحەی سیاسی عێڕاق کەم بووەتەوە.


لەم واییەدا دوو پارتە هەندێک تۆمەتیان داوەتە پاڵ یەکتر کە لە کۆتاییدا پارتی ، یەکێتیی بە خەیانت بە ئامانجەکانی کوردستان و هەوڵ بۆ لاواز کرنەوەی هەرێم تاوانبار کرد.

لەلایەکی تریشەوەدوابەدوای ئەو تۆمەتانە کە دەدرێتە پاڵ حکومەوتی هەرێم و کەسایەتی مەسروور بارزانی بۆ جیاوازی دانان لە نێوان سلێمانی و هەولێر لە بواری ئاوەدانی ، هەندێک جووڵە بۆ جودا کردنەوەی سلێمانی و هەلەبجە بینراوە.

لێرەدا گرینگترین پرسیار ئەوەی کە ئایا کێشەی نێوان کورد ئەوەندە قووڵ بووەتەوە کە لە کوردستان چارەسەر نابێت و دەبردرێتە بەغدا؟

ئێدریس شەعبان ئەندام پەرلەمانی پارتی ، لە ئەو بارەوە دەڵێت: هەرێم بە زەحمەت و هەوڵێکی زۆر هاتووەتە دی و نابێت بە هەر بەهایەک لەدەست بدرێت.

ئەمە لە حالێكدایە کە حەسەن ئالی، نوێنەری پێشووی یەکێتی پێی وایە کە بەرگری لە دەستکەوت و مافی هاووڵاتیان و مووچەی فەرمانبەران، بە واتای لاواز کردنەوەی هەرێم نییە.

نوبراو دەڵێت: یەکێتی هەوڵی زۆری بۆ دامەزراندنی حکومەتی هەرێم داوە و هەرگیز دەستی لێبەرنادات.

لەلایەکی تریشەوە ڕێبواری محەمەد ئەمین، سیاسەتوانی کورد، پارتە دەسەڵاتدارەکان وەکوو هۆکاری لاواز بوونەوەی ڕۆڵی هەوڵیر وەسف دەکات.

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی پارتی لە ئەو ابرەوە دەڵێت: دیداری ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی ئەو دوو پارتە زۆر گرینگ بووە و هەوڵەکان لە ئەو پێوەندییەدا درێژەی دەبێت.

342/