AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٩ حوزەیران ٢٠٢٣

٤:٥٠:٠١ د.ن
1376106

شاهۆ محەمەدی میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی بردەوە

ڕێوڕەسمی پێشوازی لە شاهۆ محەمەدی خاوەن میدالیای زێڕی کێبڕکێیەکانی ئۆلەمپیکی تایبەتی بەرلین ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هووڵاتیانی مەهابادی لە تەلاری وەحدەت بەڕێوە چوو.

تازەلاوی وەرزشوانی مەهابادی و هەڵکەوتەی سەندرۆمی داونی ئێران کە توانی لە بواری مەلەوانی کرالی سینەی 400 مەتری ئۆلەمپیکی تایبەتی بەرلینی 2023 میدالیای زێڕ وەربگرێت، ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن هاووڵاتیانی مەهابادییەوە پێشوازی لێکرا.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا فەرمانداری مەهاباد ڕایگەیاند: بۆ دەسخۆشی لە هەوڵەکانی شاهۆ محەمەد بڕی 50 ملیۆن تمەن و پارچەیەکی زەوی خەڵاتی دەدەینە ئەو وەرزشوانە.

ئەو تازەلاوە مەهابادییەی تووشبوو بە سەندرۆمی داون، وەکوو یەکەم مەلەوانی کەم ئەندامی نزیک بە 3 هەزار مەتر مەلەی کرد و ڕێکۆردی مەلەی سەقامگیری لە ئێران و جیهانی شکاند.