AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehr
دووشەممە

٢٦ حوزەیران ٢٠٢٣

١:٤١:١١ د.ن
1375573

بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز دهۆکی هەژاند

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی ڕێشتەر لە سنوری پارێزگای دهۆک ڕویداو لەناوچه‌كانى (ئاکرێ، ئامێدی، بەردەڕەش، سێمێل‌و کانی ماسێ) هاوڵاتییان هەستیان پێکردوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حەمید حەسەن بەڕێوەبەری کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی دهۆک ئاشكرایكردوه‌، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی ڕێشتەرو بەقوڵایی دوو کیلۆمەتر لەپارێزگای دهۆک ڕویدا.

وتویه‌تى، "خه‌ڵكى ناوشارى دهۆک، بەتایبەت ئەوانەی لەخانوو و باڵەخانەی زیاتر لەنهۆمێکدان، هەستیان پێکردوە؛ سەنتەری بومەلەرزەکە دەڤەری بەرواری بوە لەسنووری قەزای ئامێدی لەنێوان کوردستانی تورکیا و پارێزگای دهۆک".

342/